بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پلاندانان ئاشکرای کرد، 146 پڕۆژە لە ماوەی ساڵی 2025 جێبەجێ دەکرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ وەزارەت دەستی بە خولێکی گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پلانی کاری سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان بۆ ساڵی داهاتووی 2025 کردووه، بەو پێیەی کۆبوونەوەکان بە سەرۆکایەتی سەباح جوندی بەڕێوەبەری گشتی سیاسەتە ئابووری و داراییەکان، سەرپەرشتیاری سندوقەکە بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا لایەنی بانکی نێودەوڵەتی لەلایەن خالد ئەحمەد، سەرۆکی تیمی بانکەکەوە سەرۆکایەتی دەکرا.
سەباح جوندی مەنسور، بەڕێوەبەری گشتی سیاسەتە ئابووری و داراییەکان، لە میانی کردنەوەی وۆرکشۆپەکەدا کە ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕوونیکردەوە، ئەو کارەی کە لە ماوەیهكی کورتی ڕابردوو ئهنجامدرایه لە ڕووی خێرایی تەواوبوون و کوالیتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کە لە سەرجەم پاڕیزگاکان جێبەجێکرا، بە پاڕیزگاكانی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئاماژەی بەوەشکرد (53) گرێبەستی نوێ هەیە کە بریتین لە (146) پڕۆژه کە لە ماوەی ساڵی داهاتووی ٢٠٢٥ جێبەجێ دەکرێن."
ڕوونیشیکردەوە كهتیمێکی تایبەتمەند بۆ پێداویستییەکانی لیستکردنی پڕۆژەکان پێکهێنراوە، هەروەها سەرجەم تیمەکانی سندوقەکە هەوڵی گەورە دەدەن، و تەنانەت لە ڕۆژانی پشوویشدا کاردەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە لیستی پڕۆژەکاندا هاتووە، بەپێی خشتەی کاتی خۆیان.
لای خۆیەوە، نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی، خالد ئەحمەد، ستایشی ئاستی دەستکەوتەکانی سندوقەکە کرد لە ماوەی ڕابردوودا، ئامادەیی بانکی دەربڕی بۆ هاوکاری زیاتر لە پێناو ئەوەی وەزارەتی پلاندانان بتوانێت پابەندبوونە گرێبەستییەکانی خۆی لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان، ئهنجام بدات کە سەلماندوویانە سەرکەوتنێکی گەورەن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە لە هەژارترین گوندەکاندا.”
بەڕێوەبەری سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان، حازم ئەحمەد، میکانیزمی کاری سندووقەکە و ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و وردەکاریی ئەو پڕۆژانە خستیهڕوو کە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن و ئاماژەی بەوەشدا کە زیاتر لە 500 هەزار خێزان سوودمەند بوونه و سوودمەند دەبن لە پڕۆژەکانی سندوقەکە، و کە ساڵی داهاتوو پڕۆژە لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، کارەبا و ئاو لە 18 پارێزگادا جێبەجێ دەکرێن.