كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و ته‌م ومژ ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بن

ناوخۆ
  • أمس, 13:51
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕه‌وشی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران بارین و تەم و دابەزینی پلەکانی گەرما كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەسته‌دا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سبەی شەممە، کەش و هەوا بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات هەور و باراناوی دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا وردە وردە كه‌م ده‌بێت،لە ناوچەی باکوور بەهۆی بارینی بەفر، لە بەیانیاندا تەم ومژ دروست دەبێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەی ناوەڕاست و کەمێک لە ناوچەکانی باکوور و باشوور دادەبەزن.
    ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ شەممە، لە سلێمانی 11، لە دهۆک 12، لە هەولێر 13، لە نەینەوا 14، لە کەرکوک و سەڵاحەددین 15، لە ئەنبار 16، لە دیالە و بەغدا و کەربەلای پیرۆز 17 ، لە بابل و 19 لە نەجەف، 21 لە واست و دیوانیە، 21 لە موسه‌ننا 21 لە زیقار و میسان و بەسرە 22 پله‌ ده‌بێت.
    بۆ ڕۆژی یەکشەممە، کەش و هەوا بەگشتی ساماڵ بۆ نیمچە هەور ده‌بێت لەگەڵ بوونی تەم و مژدا به‌ڵام وردە وردە ده‌ڕوێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە رۆژی پێشوو دەبن و لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە، لە ناوچەی باشووریش کەمێک دادەبەزن.
    ئاماژە بەوەشکرد رۆژی دووشەممە، کەش و هەوا بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، وردە وردە لەماوەی پاشنیوەڕۆدا دەگۆڕێت، لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەوە دەستپێدەکات، بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوچه‌ی ناوەڕاست و له‌زۆربەی ناوچەکانی باکوور، و تەم لە بەیانیاندا لە زۆر شوێنی وڵاتدا دروست دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک ده‌بن لە ڕۆژی پێشوو.