بەغداد – ا ه ع هومام حەمودی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێ شەممە، داوای لەسەرجەم كوتلە سیاسیەكان كرد لەگەڵ ئەو تانانەدا بن كە ئاراستەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كراوە لەگەڵ بریارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دوبارە جیاكردنەوەی دەستی سندوقەكانی دەنگدان. حەمودی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆ كرا، رایگەیاند:" بریارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران و تانەكانی دژی هیچ كەسێك لە كوتلە سەركەوتووەكان نییە، بەڵكو پتەوكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنە تا دڵنیابن لەئەوەی هیچ جۆڕە پێشێلكارییەك لە پرۆسەكەدا لەرێی دەنگدانی ئەلیكترۆنیەوە نەكراوە. وتیشی سوربوونی كۆمسیۆن لەسەر جیاكردنەوەی دەستی سندوقەكانی دەنگدان گومانەكان زیاد دەكات لای هەندێ لە لایەنە سیاسیەكان سەبارەت بە پاك و بێگەردی و بێلایەنی ئەو كۆمسیۆنە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات