به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیكرده‌وه كه‌ڕێز لە ئیرادەی سوورییەکان ده‌گرن و هیوداران پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر ده‌ستپێ بكات.
سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وه‌ریگرتووه، وتی: حکومەتی عێراق ڕێز لە ئیرادەی سوریاییەکان دەگرێت وهیواخوازه پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر له‌م وڵاته ده‌ستپێ بكات، ئاماژە بەوەشکرد كه‌هەر كێشه‌یه‌ك لە زیندانەکانی سوریا پاڵمان پێدەنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە تیرۆر”.
هه‌روه‌ها وتی" ئێمە ئیدارەی سوریامان لە دیدگای خۆمان سەبارەت بە دۆخی ئێستا ئاگادارکردۆتەوە، هەروەها حەز دەکەین هەماهەنگی لەگەڵ سوریا بکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان" ئاماژە بەوەشکرد كه‌ماهر ئەسەد له‌دوای ڕووخانی ڕژێم نه‌هاتوته ناو عێراق.
ڕوونیشی کردەوە کە ڕژێمی ئەسەد داوای لە عێراق نەکردووە دەستوەردانی سەربازی بکات.