بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
دەستەی گشتی شوێنەوار و كەلەپور ئەمڕۆ پێنج شەممە گەڕانەوەی 10 هەزار پارچە شوێنەواری لەسەردەمی حكومەتی ئێستای راگەیاند و هاوكات بوونی هەماهەنگی و هەوڵەكانی بۆ ئاسانكاری پێدانی ڤیزای عێراقی دووپات كردەوە كە بەشداری دەبێت لەزیادكردنی ژمارەی عەرەبی و گەشتیارانی بیانی كە دێنە عێراق.
سەرۆكی ئەو دەستەیەی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و دێرینەكان عەلی عوبێد شەلغەم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە پێكهێنانی ئەم حكومەتەوە دەستمان كردووە بە نۆژەنكردنەوەی ئەو شوێنەوارانەی كە لە دەرەوەی عێراق تاڵان كران لە ماوەی داگیركاری ئەمریكا و دۆخی ئەمنی لە هەموو پارێزگاكاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە سەردەمی حكومەتی ئێستاشدا زیاتر لە 10 هەزار پارچە دۆزرایەوە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق كە بە شوێنی شوێنەواریی دادەنرێت و ئاماژەی بەوەشكرد، پلانێك دەستیپێكردووە بۆ نۆژەنكردنەوە و پاراستنی زۆربەی ئەو 15 هەزار شوێنەوارە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كە بە شوێنەوارە گرنگەكان دادەنرێت.
ڕوونیشی كردەوە : رێكارەكانی كاركردن لە بواری شوێنەوار پێویستی بە وردبینی و لێهاتوویی و خاوی هەیە، هەروەها كارەكە لە ئاستی پێویستدا نییە بەهۆی نەبوونی تەرخانكردنی داراییەوە، ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵی زۆر لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیری و گەشت وگوزار و شوێنەوار هەیە بۆ دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتە ناوخۆییەكان، لەوێوە دەستمان پێكرد و ئەو شوێنانەی كە لەلایەن داعشی تیرۆریستییەوە وێران كرابوون.
سەبارەت بە پلانەكانی ڕاكێشانی گەشتیاران شەلغەم وتی : وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتانی برا و دۆست هەوڵی داوە بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا بە زۆرینەی نەتەوەكان و چاوەڕوان دەكرێت كە ماوەی داهاتوو شایەتی لێشاوێكی بەرچاوی گەشتیاران دەبێت، بەتایبەتی كە عێراق چێژ لە شوێنە پیرۆزەكانی ئایینی و شوێنەوار و گەشتیاری و سروشتێكی دڵڕفێن وەردەگرێت و هەڵبژاردنی بەغدا وەك پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی داهاتووش هۆكارێك دەبێت بۆ زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران.