بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان یەكەم وەجبەی ئۆتۆمبێلی ئەبهەری شەڕییان وەرگرتووە.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە: بە پاڵپشتی وەزیری ناوخۆ و فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان وەجبەی یەكەمی ئۆتۆمبێلی ئەبهەری شەڕییان لە دەستەی پیشەسازیی سەربازی عێراق وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمەش بۆ ئەوە هاتووە كە ئەم ئۆتۆمبێلانە بۆ یەكەكانی سنووری دابین بكرێت بۆ كاركردن لە كەرتە جیاوازەكانی بەرپرسیارێتی و بەرزكردنەوەی تواناكانی سەركردایەتی هێزە سنوورییەكان بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە گەیشتن بە بەرزترین ئاستی ئامادەیی شەڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایش لە سنوورەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.