وەزارەتی ناوخۆ: پلانێكە بۆ پێدانی كارتی نیشتیمانی بۆ ئەندامانی كۆمەڵگەی عێراقی لە 25 وڵات

ئەمنی
  • أمس, 21:32
  • +A -A

    ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشی كارتی نیشتیمانی یەكگرتوو لە بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی گشتی ژمارەی ئەو عێراقیانەی ژمارد كە كارتی نیشتیمانی یەكگرتوویان بەدەست هێناوە، هاوكات ئاماژەیە بۆ پەرەپێدانی پلانێك بۆ پێدانی كارتی نیشتیمانی بۆ ئەندامانی جالیەی عێراقی لە ساڵی 25 وڵاتان.
    بەڕێوەبەری گشتیی بەشی كارتی نیشتیمانی یەكگرتوو، لیوا مافپەروەر ئەحمەد مەعموری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو عێراقیانەی كە خاوەنی كارتی نیشتمانی یەكگرتوون تا ئێستا گەیشتووەتە 42 ملیۆن و 10 هەزار هاووڵاتی لە كۆی 45 ملیۆن هاووڵاتی و 400 هەزار عێراقی، بەپێی سەرژمێری دانیشتوان كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجامدراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : نزیكەی 3 ملیۆن و 300 هەزار عێراقی كارتی یەكگرتوویان نییە.
    سەبارەت بە كردنەوەی نووسینگەكان بۆ دەركردنی كارتی یەكگرتوو لە دەرەوەی وڵات، مەعموری دووپاتیكردەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە داڕێژراوە، بەرەو كردنەوەی پێگە یان وێستگە بۆ سیستەمی كارتی نیشتمانی جێگیر لە 25 وڵات دەڕۆین بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانی بۆ عێراقییەكانی دەرەوەی وڵات”.
    هەروەهاو وتیشی: تا ئێستا پێگەكان لە ئەڵمانیا و نەمسا و بەریتانیا و ئێران كراونەتەوە و ژمارەی سەردانیكەرانی بەشی كارتی نیشتمانی كە لە باڵیۆزخانەكاندا كراونەتەوە گەیشتووەتە نزیكەی شەش هەزار هاووڵاتی لە جالیەی عێراقییەوە.