شەهید و 11 بریندار لە ئەنجامی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر یەمەن

جیهانی
  • أمس, 19:40
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئاژانسی هەواڵی فەرمی یەمەن (سەبا) بڵاویكردەوە لە ئەنجامی دەستدرێژیی زایۆنیستەكان بۆ سەر شاری سەنعای پایتەخت و  و شاری حدیدە، شەهید و بریندار هەبووە، هاوكات كەناڵی مەسیرە سەر بە بزووتنەوەی ئەنسارالله، پشتڕاستی كردەوە كە ژمارەی شەهیدان گەیشتە 3 شەهید و 11 بریندار.
    ئاژانسی سەبا وتی: دەستدرێژیی زایۆنیستەكان بە زنجیرەیەك هەڵكوتانە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا كردە ئامانج، كە بووە هۆی زیانی گیانی و ماددی بە دوو هەڵكوتانە سەر وێستگەی كارەبای ناوەندیی حەزیز لە بەرێوەبەرایەتی سەنحان و ئاماژەی بەوەشكردووە،دوژمن بە زنجیرەیەك هەڵكوتانە سەر بەندەری حدیدە و وێستگەی كارەبای ڕاس كەتیب و بەندەری نەوتی ڕاس عیسا لە پارێزگای حدیدە كردە ئامانج.