بەداواداچوون - INA
ئاژانسی هەواڵی فەرمی یەمەن (سەبا) بڵاویکردەوە، ئەو كیانی زایۆنییە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستدرێژی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و شاری حدەیدە دەستپێکردووە.
میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە کە دوژمنی زایۆنی هێرشی ئاسمانی بە ئامانجگرتنی شوێنەکانی سەنعا و حەدیدە کردووە.
لە بەرامبەردا وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنسارالله پشتڕاستی کردەوە کە بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و ژێرخانی مەدەنی دیکە تاوانێکی زایۆنیستییە دژی گەلی یەمەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دوژمن پێی وابێت تاوانەکەی یەمەن لە پشتیوانیکردنی غەززە ڕادەگرێت، ئەوا ئەو وەهمە و یەمەن دەستبەرداری پرەنسیپەکانی نابێت.