بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ عەلی یەرلی کایا، وەزیری دەرەوەی توركیا تاوتوێی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی دوولایەنەی واژۆکراوی کرد.
لە راگەیەندراوەێكدا كە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دەریكرد- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە - تێیدا هاتووە "عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، و شاندی یاوەری، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوانکراویان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا ، عەلی یەرلی کایا ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەرپرسی کاتی کاروباری ڕاوێژکار خەلیل ئیبراهیم مەحمود”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی کرا کە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە، ئەمە جگە لە کاری ئەو لیژنانەی کە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی پێکهێنراون".
هەروەها لە ڕاگەیندراوەكەدا ێەوەیش هاتووە كە ، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەروەها باسیان لە بەردەوامیی هاوکارییە ئەمنییەکان کرد لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی تۆمەتبارانی داواکراو، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، تاوانە ڕێکخراوەکان، و قاچاخچێتی".
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، "گرنگی پتەوکردن و بنیاتنانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وەزارەتەکانی هەردوو وڵات، و بەردەوامبوون لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بنیاتنانی تواناکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا بکات".