بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گشتی دووپاتی کردەوە کە شەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی دەبێت بۆ تەواوکردنی مامەڵەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گشتی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە” کە شەممەی داهاتوو دەوامی فەرمییە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی و بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هاووڵاتیان بۆ تەواوکردنی مامەڵەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان، وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی بۆ ڕۆژی شەممە وەرگرت بۆ ئەوەی ببێتە ڕۆژێکی فەرمی لە کۆمەڵگەکانی تۆمارکردندا، لەگەڵ پرۆسەی پێدانی کرێ تا کۆتایی ڕۆژی کارکردن بەردەوام دەبێت”.