وەزارەتی کۆچ و كۆچبەران گەڕانەوەی (126) عێراقی کە لە سنووری سوریا و تورکیاوە گەڕانەوە بۆ وڵات

ناوخۆ
  • أمس, 16:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کۆچ و كۆچبەران پێشوازی لە (126) عێراقی کە لە سنووری سوریا و تورکیاوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵات.
    وەزارەتی کۆچ و كۆچبەران لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کاروباری کۆچبەران و سەرۆکی لیژنەی پێشوازیکردن لە عێراقییەکان کە لە کەرتی سنووری تورکیا و سوریا دەگەڕێنەوە، سەفا حسێن ئەحمەد، لە بەیاننامەیەکدا - کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە  تێیدا هاتووە” : “ لەژێر ڕێنمایی وەزیری کۆچ و كۆچبەران ، ئیڤان فایق جابرۆ، پێشوازی لە (126) هاووڵاتییەکی عێراقی کرد کە لە ناوچەکانی (تەل ئەبیز، ڕاس عەین، ئیدلب و عەزاز) لەسەر سنووری سوریا و تورکیا دەگەڕێتەوە، بۆ خاكی نیشتمان”.
    بەپێی ڕاگەیندراوەكە ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد  "ئەم گەڕانەوەیە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدا هات بۆ هاندانی عێراقییەکان لە وڵاتانی دراوسێ و ڕەوەند بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ" ئاماژەی بەوەشکرد، "وەجبەیەكی دیکەش لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆیان". 
    ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا، “پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان لە ڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان نووسینگەی وەزارەت لە ئەنقەرە و باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا و کونسوڵخانەی عێراق لە شاری غازی عەنتاب و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و لقی وەزارەت لە پارێزگای دۆهۆک ئەنجامدرا، ” کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی “هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەکانیان لە كەركوك و ئەنبار نینەوا و سەلاحەدین”.