بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی "وەزیری گواستنەوە، دەستپێکردنی یەکەمین گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ شاریقە ڕاگەیاند.
سەعداوی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی تیایدا هاتووە : لە هەنگاوێکی نوێدا بەرەو فراوانکردنی گشتەکان زیادکردنی گەشتمان بۆ شاری شاریقە وەک شوێنێکی نوێ بۆ باڵە سەوزوکەی عێراق ڕادەگەیەنین لە چوار چێوەی خشتەی گەشتەکانی بۆ ناوچەکە .
ئاشکراشیکردوە : کە یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە ئەمڕۆ بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاریقە ئەنجام دراوە،لە چوارچێوەی پلانی گەشە پێدان و فراوانکردنی گەشتەکان،کە بریتییە لە ئەنجامدانی سێ گەشت لە هەفتەیەکدا،کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەدا ئەنجام دەدرێت.