بەغدا-INA
ڕۆژی پێنجشەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت ئاشکرایکرد: کە وەفدێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری چاوی بە ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق دەکەوێت.
"عەوادی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەفدەکەی عێراق بە سەرۆکایەتیی" حەمید شتری " سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، چاوی بە ئیدارەی نوێی سوریا دەکەوێت،و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سوریا و ئاسایش و سەقامگیری سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان لەگەڵ تاوتوێدەکەن.