بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ڕێنماییدا، بە ئەنجامدانی مامەڵەی باش لەگەڵ کەسایەتییە زانستی و ئەکادیمییەکان کە دادگاکان سوودیان لێ وەردەگرن.
ئەنجومەنی باڵایی داد وەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INa) ناردویەتی،تیایدا هاتووە : ئەنجومەنی باڵای دادوەری (13) مین دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی "دادوەر فائق زەیدان "سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بەست،و تیایدا ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی پلەیان بەرزکرانەوە و پێکهاتەی تایبەت بە هەندێک دادگا پەسەند کران بەپێی پێشنیازی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : هەر لە دانیشتنەکەدا ئەرکی کۆتاییهێنان بە ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی پەسەند کرا بەپێی پێداویستییەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: ئەنجومەن یاداشتی سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری خستەڕوو سەبارەت بە بەشداریکردنی لە بەرنامەی ڕاهێنان کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدرا، سەبارەت بە بەکارهێنانی ئامێری زیرەکی دەستکرد لە کەرتی دادوەری، بۆیە ئەنجومەنەکە ڕێنمایی دا بە بەڕێوەبردنی وۆرک شۆپ لە هەموو سەرۆکایەتییەکانی داداگای تێهەڵچوونەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی تەکنیکی ئامێری زیرەکی دەستکرد .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: ئەنجومەن جەختی کردەوە لەسەر ڕێنماییکردنی دادوەران بۆ مامەڵەی باش لەگەڵ کەسایەتییە زانستی و ئەکادیمییەکان لە پسپۆڕان کە دادگاکان سوودیان لێ وەردەگرن،بەشێوەیەک کە پارێزگاری لە پێگەی کۆمەڵایەتیان بکات.