بەغداد - INA
سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی كەریم حەمادی، لە میانەی دیدارێكیدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن رەیان كلدانی پیرۆزبایی جەژنی كریسمس و سەری ساڵی نوێی لە گەلی عێراقی پێكهاتەی مەسیحی كرد،و ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیۆنیش ستایشی ئەدای تۆڕی میدیایی كرد.
لە میانی دیدارەكەدا، حەمادی چەپكە گوڵێكی بەو بۆنەیەوە پێشكەش كرد، و جەختیكردەوە: تۆڕی میدیایی لە بەڕێوەبەرایەتییە جۆراوجۆرەكانیدا، بە پەرۆش بوو بۆ ڕووماڵكردنی ئاهەنگەكانی جەژنی لەدایكبوونی پیرۆز بە گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و بە هۆكارەكانی دەنگی و نووسراو، هەروەها گەیاندنی دەنگیان و واقیعەكەیان لە ڕێگەی بەرنامەكانی و بۆڵتنی هەواڵەكانییەوە، لە دڵسۆزی بۆ خەڵكی پێكهاتەی مەسیحی ڕەسەن كە ئەمساڵ جەژنی كریسمس دەگێڕێت لە ناو كەشێكی سەلامەت و سەقامگیر و ئامادەبوونێكی خۆش لە كڵێسا و شوێنەكانی پەرستن.
لە بەرامبەردا كلدانی بە پیرۆزبایی و چەپكە گوڵێك سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حەمادی دەربڕی، و هەروەها ڕۆڵی تۆڕی میدیایی عێراقی لە ڕووماڵكردنی ئاهەنگەكانی جەژنی كریسمسدا بەرز نرخاند، هەروەها وردبینییەكەی لە بەرنامە و بۆڵتنەكانی هەواڵدا بۆ گەیاندنی واقیع و مێژوو لە پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق و بۆ ئەوەی دەنگی خۆی ببیستێت، جەختیشیكردەوە: تۆڕی میدیایی هەمیشە سەلماندوویەتی كە دەنگی هەموو عێراقییەكانە بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە باكورەوە بۆ باشوور.