بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا عەلی یەرلی كایا چەند دۆسیەیەكی گرنگی تاوتوێ كرد.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا عەلی یەرلی كایا كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا چوارچێوەكانی هاوكاری هاوبەشیان لە زۆرێك لە دۆسیە گرنگەكاندا تاوتوێكرد، بەتایبەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە هەموو جۆرەكانییەوە و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەكان و پاراستنی سنوورە هاوبەشەكان.