بەغداد - INA - ئەحمەد فەراجی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: پڕۆژەی هێڵی ئاسنی ساوە-حیجامە لە ساڵی داهاتوودا دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە مەیسە سافی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ساڵی نوێ شایەتحاڵی كردنەوەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی ساوە-حیجامە دەبین كە بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكان دادەنرێت ، دوای ئەوەی ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتە 100% و كە یەكێكیش بوو لە پڕۆژە دواكەوتووەكان.
دووپاتیشیكردەوە: سەردانی وەزیر بۆ ئەو پڕۆژانە فاكتەرێكی ئەرێنی و هاندەرە بۆ فەرمانبەران و لایەنە پەیوەندیدارەكان و كۆمپانیا جێبەجێكارەكان بۆ خێراكردنی كار و تەواوكردنی بەشێوەی ڕاستەوخۆ.