بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی بۆ كۆماری ئازەربایجان دەربڕی دوای كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگر.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە بۆ كۆماری ئازەربایجانی دۆست و حكومەت و گەل دەردەبڕێت، دوابەدوای كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری سەر بە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان، لەكاتی گەشتی لە باكۆی پایتەختەوە بۆ شاری گرۆزنی، كە لە ئەنجامدا قوربانی و برینداری زۆری لێكەوتەوە.
تەئكیدیشیكردەوە: كۆماری عێراق لە پاڵ ئازەربایجاندایە لەم بارودۆخە سەختەداو هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ هەموو بریندارەكان دەخوازێت، و هاوسۆزی خۆیشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم كارەساتە پڕ لە ئازارە دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات