پارێزگاری نەینەوا: 3 كۆمپانیای ڕاوێژكاری لە فڕۆكەخانەی موسڵ كاردەكەن

ناوخۆ
  • أمس, 21:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری نەینەوا عەبدولقادر دەخیل، رایگەیاند:  3 كۆمپانیای ڕاوێژكاری لە فڕۆكەخانەی موسڵ كاردەكەن لەدوای كردنەوەی فڕۆكەخانەكە.
    دەخیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پڕۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵ كە بۆ ماوەیەكی زۆر وەستابوو، ڕێژەی تەواوكردنی پێشكەوتووی بەدەستهێناوە، و وتیشی: سەرۆك وەزیران، لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ پارێزگا، لە كورتەیەك كارەكانی پڕۆژەكە ئاگاداركرایەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێشبینی دەكەین ساڵی داهاتوو ئەم پڕۆژەیە بكرێتەوە و ببێتە شوێنێكی گواستنەوە بۆ خەڵكی پارێزگاكە بۆ پارێزگاكانی وڵات و هەموو وڵاتانی جیهان، جگە لەوەش دەبێتە ئامرازێك بۆ ڕاكێشان وەبەرهێنەران و سەرمایە و بە بەشێك لە ناسنامەی خەڵكی پارێزگا دادەنرێت.
    جەختیشیكردەوە : هەموو ئامێرە گەشتیارییەكانی ناو پڕۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵ لە باشترین دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانن و مۆدێلی نوێیان هەیە، ئەم ئامێرە گەشتیاریانە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی و كۆمپانیای گەشتیاری ئاسمانی و وەزارەتی گواستنەوە پەسەندكراون.
    ئاشكراشیكرد: هیچ كێشەیەكی تەكنیكی، دارایی، و یاسایی لە پڕۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵدا نییە، و كردنەوەی فڕۆكەخانەكەش تەنها بووەتە پرسی كات.
    راشیگەیاند: دوو كۆمپانیای توركی فڕۆكەخانەكەیان جێبەجێكرد، جگە لەوەش سێ كۆمپانیای ڕاوێژكاری هەیە كە كار لەسەر پرۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵ دەكەن، یەكێكیان تایبەتمەندە لە بواری بیناسازی، ئەوی تریان تایبەتمەندە لە دیزاینی بنەڕەتی فڕۆكەخانەكە و سێیەمیان تایبەتمەندە لە بواری ئاسمانی، و وتیشی: فڕۆكەخانەی موسڵ بەپێی تایبەتمەندییە تەكنیكییە پێویستەكان تەواو دەبێت.