وەزیری ناوخۆ ئاراستەی پێكهێنانی دەستەیەكی لێكۆڵینەوە دژی كارمەندێك دەكات كە  هێرشی كردووەتە سەر فرۆشیارێكی سەر شەقام لە بەغداد

ئەمنی
  • أمس, 18:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئاڕاستەی پێكهێنانی دەستەی لێكۆڵینەوەی لە دژی كارمەندێكی پێشكەوتوو كرد كە هێرشی كردوەتە سەر فرۆشیارێكی سەر شەقام لە بەغدادی پایتەخت.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری ئاراستەی كردووە كە ڕێكاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر و دەستەیەكی لێكۆڵینەوە لە دژی كارمەندێكی پێشكەوتووی پۆلیس پێكبهێنرێت كە دەستدرێژی كردوەتە سەر فرۆشیارێكی سەر شەقام و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ كردووە، دوور لە كارەكەی و ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی لەسەری پەروەردە كراوە.