وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە

ئەمنی
  • أمس, 17:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی، سەربازگەی تاجی بەسەركردەوە بۆ بینینی تاوەرە نوێیەكان.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی سەردانی سەربازگەی تاجی كرد بە مەبەستی بینینی قۆناغەكانی كاركردن لە سەربازگەكەدا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی سەردانەكەدا وەزیری بەرگری پشكنینی بۆ ئەو باڵەخانانە كرد كە نۆژەن دەكرێنەوە، جگە لەوەی ئاگاداركرایەوە لە قۆناغەكانی دروستكردنی تەواوكراوی ڕێڕەوی جۆراوجۆری سەربازگەكە، هەروەها ئەو تاوەرە نوێیانەی كە لە خاڵەكانی سەربازگەكە ڕەزامەندییان لەسەر دەدرێت.
    جێگای سەرنجە پێشتر وەزیری بەرگری ئاڕاستەی كاركردنی بۆ نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی بینای سەربازگەی تاجی كردبوو، بۆ ئەوەی لەگەڵ باری كاری بیناكانی وەزارەتدا بگونجێت.