بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا یەشار گولەر، پتەوكردنی هاوكارییە ئەمنییە هاوبەشەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی و پاراستنی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستی تاوتوێ كرد.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا یەشار گولەر كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ لەبارەی بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئەمنییە هاوبەشەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی و پاراستنی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات