بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددەهۆشبەرەكان دەستگیركردنی 10 بازرگان و دەستبەسەرداگرتنی 53 كیلۆ مادەی هۆشبەری لە بەغداد و دیوانیە و میسان ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی هەڵمەتی باڵای نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان و ئەو ئەركە ئەمنیانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانەوە هەیە، سێ ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە قووڵی هەواڵگری ورد، دوای پێكهێنانی تیمێكی كار لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەڵاحەدین ئەنجامدرا، لە ئاكامدا بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا كە وەك كارمەند كاردەكات لە یەكێك لە وەزارەتەكان و دەستیشگیرا بەسەر (50) كیلۆ ماددەی هۆشبەری ترامادۆڵ مادەی هۆشبەر لە شوێنە شاراوە و سەختەكانی بەغدا دەرهێنراوە.
رونیشیكردەوە: تیمی دووەمی كار كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددەهۆشبەرەكانی دیوانیە پێكهێنراوە توانیان تۆڕێكی ماددە هۆشبەرەكان بە تاوانی بینراو دەستگیربكەن كە پێكهاتبوو لە سێ بازرگان كە یەكێكیان رەگەزنامەی بیانییە، دوای ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی (2) كیلۆ مادەی هۆشبەریان داوە بۆ ناو دیوانیە. سەبارەت بە تیمی سێیەمیش لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی میسان بووە، هەروەها توانیویانە (6) بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەست بەسەر (1) كیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری میساندا بگرن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات