سەرۆك وەزیران دەستپێكردنی پاكێجی دووەمی پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغداد ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • أمس, 14:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەستپێكردنی پاكێجی دووەمی پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغداد ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سودانی پڕۆژەی تونێل و پردی یەكتربڕی كەمپی ڕەشید-زەعفەرانیە كردەوە، كە یەكێكە لە پڕۆژەكان بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدای پایتەخت/قۆناغی یەكەم، و ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها پرۆژەی پۆشینی بەرد بۆ لای چەپی ڕووباری دیجلە تەنیشت ڕێگای سندیباد كردەوە، یەكێكە لە پرۆژەكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو كە درێژییەكەی 2.1 كیلۆمەترە.
    رونیشیكردەوە: پڕۆژەی یەكتربڕینی كەمپی ڕەشید-زەعفەرانیە بریتییە لە دروستكردنی پردێك كە ڕێگای بەغدادی نوێ بە كەمپی ڕەشید و ناوچەی زەعفەرانیە دەبەستێتەوە. درێژی پردەكە 900 مەتر و پانییەكەی 9.5 مەترە. سەبارەت بەتونێلەكەش باشووری ڕۆژهەڵاتی كەمپی ڕەشید و ڕێگای زەعفەرانیە بە باكووری ڕۆژئاوای ناوچەی (كەرادە) بەیەكەوە دەبەستێتەوە، درێژییەكەی (430) مەتر، و تونێلەكە دوو ڕێڕەوی لەخۆگرتووە بۆ چوون و گەڕانەوە، بە پانییەكەی 10 مەتر بۆ هەریەكەیان، لەگەڵ جێبەجێكردن جەزرەی وەسەتی.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی لە میانەی كردنەوەكەدا وتارێكی پێشكەش كردو ستایشی هەوڵەكانی كارمەندانی وەزارەتەكانی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی و سەرچاوەكانی ئاو لە بەدیهێنانی ئەم دوو دەستكەوتە كرد، لەگەڵ ستاشكردنی لایەنەكانی پاڵپشت لە ئەمیندارێتی بەغداو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و تیمی بەدواداچوون، و سەرجەم ئۆرگانەكانی كەرتی و سوپاسی كۆمپانیای جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی كرد.
    سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە خەڵكی بەغداد كرد بۆ كردنەوەی پردی یەكتربڕی كەمپی ڕەشید-زەعفەرانیە،و سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ بەرگەگرتنی ئازارەكانی قەرەباڵغی بە درێژایی ماوەی جێبەجێكردن، و جەختیكردەوە: كە كارەكان شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبن بۆ جێبەجێكردنی باقی پڕۆژەكانی بەرنامەی حكومەت.
    سودانی رونیشیكردەوە: ڕۆژەكانی لابردنی خنكانەكان چارەسەری لە ئاسانكاری ڕێگاكانی گواستنەوەدا دابین كرد، لایەنێكی جوانیان بە بەغدای پایتەخت بەخشی و نەوەیەكی ئەندازیاریان دروستكرد كە بە وردبینی تەكنیكی و شارستانی خۆیان كاریان لەسەر ئەو پڕۆژانە كردووە، كە شایستەیان دەكات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پڕۆژەی نوێ تەواو بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەی یەكتربڕی كەمپی ڕەشید - زەعفەرانیە نۆیەمین پڕۆژەی پاكێجی یەكەمی پڕۆژەكانی فریاگوزاری لە قەرەباڵغی هاتوچۆیە كە بڕی (16) پڕۆژەیە، هەروەها پڕۆژەی دووەمیش لەلایەن وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوەوە جێبەجێكراوە، بە ڕوپۆشكردنی بەرد لای چەپی ڕووباری دیجلە، بەدرێژایی ڕێگای سندیباد درێژدەبێتەوە، و وتیشی: دەستمانكردووە بە پاكێجی دووەمی پڕۆژەكان بۆ ڕزگاربوون لە قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدای پایتەخت، و كە پڕۆژەی چوارڕێیانی زەعفەرانیە لەگەڵ پێكهاتەكانی لە پرد و تونێل و باقی وردەكارییەكانی، پڕۆژەیەكی ئاڵۆزو شارستانیە و پێویستی بە وردبینی تەكنیكی بەرز هەیە لە جێبەجێكردندا.
    سودانی راشیگەیاند: پرۆژەكە كاتێكی زۆری خایاند بۆ لابردنی بەربەست و كێشە تەكنیكیەكان لە ناوچەیەكی قەرەباڵغدا كە خزمەتگوزارییەكان سەریەك دەخەن تیمی تەكنیكی كێشەیەكی زۆری هەبوو بۆ تەواوكردنی ئەركەكە و ئاسانكاریی جووڵە بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە گرنگ و ژیانییە بەدەست هات لە بەغدا.
    وتیشی: دەیان ساڵە ڕێگای سندیباد داخراوە، حكومەت هەمیشە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت بۆ گرنگترین كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە گواستنەوە و جووڵە هەیە، و ئاشكراشیكرد: پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوام دەبن، و ئەمەش ڕەوتی كارەكانی حكومەتەكەمانە، و ئامانجمان ئەوەیە كە پایتەخت، و هەموو پارێزگاكانمان، بە جوانترین و باشترین وێنە پیشان بدەین، و كاردەكەین بۆ ئەوەی وێنەی پایتەخت و شارەكانی عێراق لەڕووی پڕۆژەی ژێرخانەوە تەواو بكەین، و فاكتەری سەرنجڕاكێش بۆ هەموو چالاكییە ئابووری و كۆمەڵایەتی و كات بەسەربردنەكان دابین دەكەن.