بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدكردەوە: كە عێراق ناوەندێكی مێژووییە بۆ مەسیحی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەیوەندییەكی هاوبەشدا، لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنی داخراوەوە، لەگەڵ ژمارەیەك لە پیاوانی ئایینی مەسیحی لە كڵێسا جیاوازەكانی پارێزگاكانی عێراق، پیرۆزبایی خۆی كرد بە بۆنەی جەژنی كریسمسی پیرۆزەوە.
لە میانەی پەیوەندیەكەدا سەرۆك وەزیران، بە بۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەید مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت)، كە ئەمساڵ چاكە و سەقامگیری بۆ عێراقییەكان دەهێنێت، باشترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆی دەربڕی و ئەوانیش چێژ لە ئارامی و ڕوحی برایەتی لە نێوان هەموو گەلی عێراقمان دەبینن.
هەر بە پێی بەیاننامەكە، ئەمانە بەشداربوون لە پەیوەندیەكە و ئاڵوگۆڕی پیرۆزبایی لەگەڵ سەرۆك وەزیران كردووە: سەرۆكی ئەبرەشیە سریانی ئەرسەدۆكس لە بەسرە ئەلخۆر قەشە سمعان كەسكۆس، سەرۆكی ئایینی كەنیسەی كاسۆلیكی ئەرمەنی لە عێراق لە بەغداوە، قەشە نێرسیس جۆزیف، سەرۆكی كەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵات لە بەغدا و بەسرە، و قەشەی كەركوك و نەینەوا بۆ كەنیسەی دێرینی ڕۆژهەڵات قەشە مار شەمعون دانیال، و قەشەی خانەقای دیر مار ماتی لە موسڵ قەشە موسا شامانی بۆ ئەسەدۆكسی سریانی، و قەشە ئەسقەفیەی ئەبرەشیە كلدانەكانی هەولێر، قەشە بەشار ماتی وەردە.
هەر بە پێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە: لەدایكبوونی سەید مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت) بۆنەیەكە بۆ هەموو مرۆڤایەتی بۆ پێداچوونەوە بەو بنەمایانەی كە ئێمە جێبەجێمان كردووە لە فێركاری و بنەماكانی، و وتیشی: ئێمە جەخت لەسەر بەهێزی فرەیی لە عێراق دەكەینەوە كە نوێنەرایەتی تایبەتمەندی جیاكەرەوەی گەلی عێراق دەكات بەدرێژایی چەندین ساڵ، لە هەموو پێكهاتەكان.
راشیگەیاند لەم ڕۆژانەدا یادی ڕۆژی سەركەوتنی گەورەمان بەسەر باندە تیرۆریستییەكانی داعشدا بەرز ڕاگرت، كە فرەچەشنی عێراقیان كردە ئامانج و بە خوێنی شەهیدەكانمان، عێراقییەكان لە هەموو كاتێك یەكگرتووتر دەركەوتن، و وتیشی: بەهێزی فرەچەشنی لە عێراقدا، كە نوێنەرایەتی تایبەتمەندی جیاوازی گەلی عێراق دەكات بەدرێژایی چەندین ساڵ، لە هەموو چین و توێژەكانی ژیانەوە.
ئاشكراشیكرد: عێراق ناوەندێكی مێژووییە بۆ ئایینی مەسیحی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و مەسیحییەكان بۆ چەندین سەدە بەشدارییان كردووە لە پاڵپشتی شارستانییەت و كولتوور و گەشەسەندنی عێراق، و لە قۆناغە جیاوازەكاندا بنیاتنەری ئەم وڵاتە بوون، و وتیشی: ناسنامەی مەزهەبی و ئایینی عێراق ئامانجی ڕاستەقینەی ئێمەیە و ئەمەش لەپێكەوەبوون و بەشداریكردن لەبۆنە جۆراوجۆرەكاندا بەتایبەت لەرۆژی لەدایك بوون و ئەو نازناوەی كە نوێنەرایەتی دەكەن بۆ یەكڕیزی و برایەتی دەردەكەوێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات