بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیدا كە لەلایەن هاوتا توركەكەیەوە، عەلی یەرلی قایا وەریگرتبوو.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەسەنبوغای نێودەوڵەتی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ كرا لە لایەن یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی توركیا مونیر قارل ئۆغڵو و بەرپرسی كاتیی كاروباری باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە ڕاوێژكار خەلیل ئیبراهیم مەحمود، و پاشكۆی سەربازی عەمید، میقداد جەواد كازم.
ئاشكراشیكرد: بڕیارە وەزیر لەگەڵ هاوتا توركیەكەی كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی فەرمی ئەنجام بدات و تاوتوێی ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەشی نێوان هەردوولا بكات و چوارچێوەی هاوكاری هاوبەش لە چەندین دۆسیەی گرنگدا تاوتوێ بكەن بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە هەموو شێوەكانیەوە و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و ئەزموون و پاراستنی سنوورە هاوبەشەكان.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، شەمەری لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا یەشار كولەر كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی پەرەپێدانی هاوكاری ئەمنی و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات