سەرۆك وەزیران: ئاهەنگگێڕان لەگەڵ مەسیحییەكان لە یەكگرتوویی پەیامە ئاسمانییەكانی مەسیحی و ئیسلامییەوە سەرچاوە دەگرێت

سیاسی
  • أمس, 12:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: ئاهەنگگێڕان لەگەڵ مەسیحییەكان لە یەكگرتوویی پەیامە ئاسمانییەكانی مەسیحی و ئیسلامییەوە سەرچاوە دەگرێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ خێزانێكی عێراقی لە پێكهاتەی مەسیحی بەڕێز لە بەغدادی پایتەخت، بەشداریكرد لە ئاهەنگی خێزانی بە بۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی سەید مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت).
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە بارودۆخی ژیانیاندا كرد، و گوێی لە گفتوگۆ و پێداویستییەكانیان گرت، و خەڵاتی بەسەر منداڵەكاندا دابەشكرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ماڵی ئەو خێزانە، سودانی تەئكیدیكردەوە: لە پەرۆشی خۆی بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ مەسیحییەكان، لەسەر بنەمای یەكگرتوویی پەیامە ئاسمانییەكانی مەسیحی و ئیسلامی، و هاوبەشكردن لە هەمان بەها و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان، و جەختیشیكردەوە: لە شانازی بە نەوەكانی پێكهاتەی مەسیحی عێراق، كە بەشدارییان لە بنیاتنانی وڵات و پشتگیری لە قەوارەی دەوڵەت كردووە.