بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی سەید مەسیح (س) پیرۆزبایی كرد، هاوكات پابەندبوونی دەسەڵاتی یاسادانانی دووپاتكردەوە بۆ كاركردن بۆ بەهێزكردنی یەڕیزی نیشتمانی و پشتیوانی لە مافەكانی پێكهاتەكانی گەلی عێراق.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەكاتێكدا باشترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق و جیهان دەكەین، بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی سەید مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت)، ئێمە جەخت لەسەر گرنگی بڵاوكردنەوەی بەهاكانی ئاشتی و خۆشەویستی و پێكەوەژیان دەكەین لەبەر ڕۆشنایی ئەو ململانێ و شەڕانەی هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەكەن لە ناوچەكەدا.
هەروەها ئاماژەی كرد: بە پێویستی ڕەتكردنەوەی تیرۆر و توندڕەوی و هۆشداریدان لە مەترسییەكانیان لە تێكدانی تەونی كۆمەڵایەتی و تێكدانی سەقامگیری، جەختیشیكردەوە: لە پابەندبوونی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ كاركردن بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و پاڵپشتیكردنی مافەكانی هەموو پێكهاتەكانی گەلی ئازیزمان، بەو هیوایەی خودا بە ئاسایش و سەلامەتی و سەقامگیرییەوە بیگەڕێنێتەوە بۆ عێراق و گەلەكەمان و جیهان.