بەغداد – ا ه ع حسێن عادلی وتەبێژی لیستی نەسر، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند:" لیستەكەیان پێی وایە پێویستە رەچاوی رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەكان لەچارەسەركردنی تانە و ساختەكاریەكانی هەڵبژاردندا بكرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی و شەرعییەتی رێرەوی دیموكراتی و پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا كە دامودەزگاكانی وڵاتی لەسەر بنیاتنراوە". عادلی لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆ كرا، وتیشی بەرپرسیارێتی نیشتمانی لە ئەستۆی هێزە سیاسیەكاندایە و پێویستە پابەندبن بە چوارچێوەی یاسایی و دەستوری لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردندا لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی دەنگی هاوڵاتیان".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات