بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی سەید مەسیح، سەلامی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی كرد و ئاماژەی بەوەشدا: ئەم بۆنەیە دەرفەتێكە بۆ بەرەوپێشبردنی بەهاكانی خۆشەویستی و ئاشتی و لێبوردەیی.
مالیكی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: بە هەموو خۆشەویستی و ڕێزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەكەمان و برایانی مەسیحی لە عێراق و جیهان دەكەم، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی سەید مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت.
وتیشی: داواكارین لەخوای گەورە ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێك بۆ بەهێزكردنی بەهاكانی خۆشەویستی و ئارامی و لێبوردەیی لەنێوان هەموو گەلی عێراق بەتایبەتی و مرۆڤایەتی بەگشتی، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت،و خوای گەورە بە خۆشی و بەرەكەتەوە بیگەڕێنێتەوە بۆتان، وە بۆ نیشتمانە ئازیزەكەمان و گەلی بەڕێزمان بە ئاسایش و سەقامگیری و یەكڕیزی و یەكگرتوویی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات