بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی باران و بەفر و خۆڵبارین دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە شوێنی جیاواز لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باكوور و كەمێك بەرزبوونەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست.
راشیگەیاند: پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت، بەغداد 21 پلە، هەروەها لە دهۆك و نەینەوا و سلێمانی 17 پلە تۆماردەكرێت، هاوكات هەولێر و كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار 19 پلە تۆماردەكرێت، دیالە 19 پلە تۆماردەكرێت، واست و بابل و كەربەلای پیرۆز دیوانیە و زیقار بەسرە 23 پلە، لە پارێزگاكانی میسان و نەجەفی ئەشرەف و موسەننا 22 پلە تۆمار دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی هەینی كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ باران و هەورەبروسكە بەسەر ناوچەی باكور و بەشێك لە ناوچەی ناوەڕاست. هەروەها تۆز و خۆڵ لە هەندێك ناوچەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزدەبێتەوە، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە رۆژی پێشتر لە ناوچەكانی باكور و هەندێك ناوچەی ناوەراست، لە ناوچەی باكووریش چەند پلەیەك دابەزێت.
ئاشكراشیكرد: شەممەی داهاتوو كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەی باكور و هەندێك ناوچەی ناوەڕاست و باشوور بەتایبەت ناوچەكانی ڕۆژهەڵات، كە هەندێ كات هەورەبروسكەو دەبێت و بەفر لە ناوچەی باكووریش دەبارێت و پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكوور هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەك دادەبەزن.
رونیشیكردەوە: پێشبینی كەشوهەوای وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو ئەوەیە: كەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات