بەغدا - INA
سابهت عهباسی ، وەزیری بەرگر دیاریكردنی زەوی لە بسمایە بۆ دروستکردنی شارێکی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتیکردەوە کە جلوبەرگی سوپای عێراق دەگۆڕدرێت.
عەباسی لە لێدوانێكدا کە لەلایەن وەزارەتەوە دابەشکراوە و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا بە ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوییە نیشتەجێبوونەکان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری لە سەرجەم پارێزگاکان، و تەرخانکردنی پارچە زەوی لە بیسمایە بۆ دروستکردنی شارێکی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانی وەزارەتی بەرگری بریتییە لە دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتدا، کە ئەفسەر و سەربازیشیان تێدایە، لە سەرجەم پارێزگاکان"، ئاماژەی بەوەشکرد "دابەشکردنەکە پارێزگاری بەسرە و نەینەوا و نەجەفی ئەشرەف لەدوای بەغدا لەخۆدەگرێت".
عەباسی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەزارەتی بەرگری بەردی بناغەی شاری کانون لە ناوچەی تاجی دادەنێت، کە ١٥ هەزار ماڵ بۆ سەرکردە و ئەفسەرانی سوپای عێراقی تێدایە.
عەباسی ڕوونیشیکردەوە، "وەزارەت کار بۆ گۆڕینی جلوبەرگی ئەندامانی سوپای عێراق دەکات، لە 6ی 1ی داهاتووەوە دەستپێدەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد "گرێبەستێک هەیە لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ چاپکردنی ناسنامە و نیشانە بۆ سەرجەم ئەندامانی وەزارەت و فەرمانبەران".