بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید پیرۆزبایی جەژنی کریسمسی پیرۆزی کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ،
سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (INA)بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی" بە هاتنی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی نوێ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەکەمان دەکەین بهتایبهتی برا مەسیحییەکان لە عێراق و هەموو جیهان، هیوای جەژنێکی خۆش و پڕ بەرەکەتیان بۆ دەخوازین سەلامەتی و ئاسایش و شادی بۆ هەمووان.
سەرۆک کۆمار ئه وهیشی نووسیووه: بەم بۆنە ئازیزەوە جەخت دەکەینەوە “گرنگی پاراستنی دەستکەوتە بەدەست هێنراوەکانی وڵات، کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، بەرەوپێشبردنی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا و پێکەوە کارکردن بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی خۆشگوزەران بۆ هەموو عێراقییەکان”.