سەرۆکی کۆمار پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵە نیشتمانییە بنیاتنەرەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی سەقامگیری دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • أمس, 19:26
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید ، پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەوڵە نیشتمانییە بنیاتنەرەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دووپاتکردەوە.

    فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووه‌ " سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید ،ئەمڕۆ سێشەممە، لە ده‌باشان لە پارێزگای سلێمانی،  له‌گه‌ڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، و لە میانی کۆبوونەوەی باسیان لە دۆخی گشتی عێراق و کوردستان ناوچەکە کرد ، کە تیایدا گرنگی سەرکەوتنی هەوڵە نیشتمانییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستوور و یاسا، و بە جۆرێک کە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و ناوچەکەدا بەدەست دەهێنێت جەختی لەسەر کرایەوە.

    بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ سەرۆکی کۆمار دووپاتی کردەوە  پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەموو هەوڵە نیشتمانییە بنیاتنەرەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دوورکەوتنەوە وڵات لەو گرژیانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن.

    لە بەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ پرسی مووچە و یارمەتییە داراییەکان بۆ خەڵکی کوردستان کردەوە"  ئاماژەی بەوەدا کە "کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە بەغدا درێژکراوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی".

    تاڵەبانی ستایشی "پاڵپشتی و هاوکاریی سەرۆکی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری، و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور و یاسا، و تێکەڵنەکردنیان لەگەڵ ململانێی حزبی و سیاسی".