بەغدا-INA
"شێخ عومەر بەرزنجی " باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە باڵاخانەی باڵیۆزخانە، بەجیا پێشوازی لە پەرلەمانتار شێخ "عەلی فەیاز "ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و عەمید "سامان مەحمود" جێگری پاشکۆی سەربازی عێراق لەئوردن دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆز شێخ "عومەر بەرزنجی " لەعەممان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لەدیدارێکی بالێۆز بەرزنجی لەگەڵ "عەمید سامان مەحمود " جێگری پاشکۆی سەربازی عێراق لە ئوردن، جەختی لەسەر پێویستی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەموو وەزارەتەکانی دەوڵەت و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی وڵات کردەوە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی وڵات.
لای خۆیەوە عەمید "سامان " خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و سوپاسی پێشوازی گەرمی بالیۆزی کرد و ستایشی پەیوەندی بەردەوامی باڵیۆزخانەی عێراق لەگەڵ پاشکۆی سەربازی کرد و بەڵێنیدا هەموو هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی میللەت بخاتەگەڕ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەدرێژی دیدار و پێشوازییەکانی بالێۆزی بەرزنجی پێشوازی لە شێخ "عەلی فەیاز "ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کرد .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :
بالیۆز "شێخ عومەر بەرزنجی" لە دیدارێکدا ،جەختی لەسەر پێویستی پەیوەندی و هاوکاری نێوان سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت و بەتایبەت ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی کردەوە.
لای خۆیەوە شێخ "فەیاز " خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و سوپاسی پێشوازی گەرمی بالیۆزی کرد و ستایشی پەیوەندی بەردەوامی باڵیۆزخانەی عێراق لەگەڵ پەرلەمانتاران کردەوە.