هه‌ولێر –INA
یانه‌ی هه‌ولێر مأڵئاوایی له جامی عێراق كرد ،دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له یانه‌ی موسڵ بباته‌وه ،یانه‌ی نه‌ورۆزیش سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتوو دوای ئه‌وه‌یش له یانه‌ی نەفتی بەسڕە برده‌وه وهه‌روه‌ها یانه‌ی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای کەربەلای برده‌وه
هه‌ردوو یانه‌ی هەولێر و موسڵ لە قۆناخی دووەمی جامی عێراق رووبەرووی یەکتر بوونەوە و هەولێر نه‌یتوانی یارییه‌كه بباته‌وه، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بەبێ گۆڵ، موسڵ بە ئەنجامی 5 _ 4 بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بە دەستهێنا و گەیشتە قۆناخی 16ـەی پاڵەوانیەتیەکە.
هه‌روه‌ها یانه‌ی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی له یانه‌ی كه‌ربه‌لای برده‌وه ئه‌مه‌ش دوای یەکسان بوونی هەر دوو یانە بەبێ گۆڵ، پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی 4 _ 3 بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بە دەستهێنا و گەیشتە قۆناخی 16ـەی پاڵەوانێتیەکە
لەپارێزگای بەسرە یانەی نەورۆز رووبەرووی نەفتی بەسرە بوویەوە، یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆز بە تاکە گۆڵی تەقی فەلاح سەرکەوتنیان بە دەستهێنا و گەیشتە قۆناخی 16ـەی جامی عێراق.