بهداوداچوون - INA
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری مەنبەج کە دەکەوێتە پارێزگای حەلەب لە باکوری سوریا ڕوویدا.
سەرچاوە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکە لە شەقامی تەجنید لە شاری مەنبەج ڕوویداوە و بەپێی ئاماری سەرەتایی تەقینەوەکە ٤ قوربانی و ٧ برینداری لێکەوتووەتەوە.