بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، شێخ هەمام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، دووپاتی کردەوە کە کەرکوک نموونهی عێراقی بچووكه، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتن لە دروستکردنی هاوسەنگی و هاوبەشی نیشتمانی لە نێوان پێکهاتە جیاجیاکانیدا ڕەنگە دیدگایەک بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان بەرجەستە بکات و ئایندەیەکی باشتر بۆ نەوەکان دابمەزرێنن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێرداوه تێیدا ، ڕایگەیاندووە، “شێخ هەمام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، پێشوازی لە ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، له كۆبۆنهوهی نێوانیان باسیان لە بارودۆخی پارێزگار و كارهكانی حکومەتە ناوخۆییەکەی و دیدگاکەی کرد”.
حەمودی جەختی لەوەشکردەوە، "کەرکوک نموونهی عێراقێکی بچوكراوهیه، سەرکەوتنیش لە دروستکردنی هاوسەنگی و هاوبەشی نیشتمانی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانیدا ڕەنگە دیدگایەک بەرجەستە بکات بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ گۆڕینی ڕۆح و گوتاری حزبایەتی بە شێوەیەک کە ئایندەیەکی باشتر بۆ دادەمەزرێنێت".
لای خۆیەوە پارێزگار جەختی لەوە کردەوە، "پەرۆشی خۆی بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دەرفەتەکانی بەرەوپێشبردنی واقیعی پارێزگا بەرز دەکاتەوە، هەروەها بەسەر هەڵەکانی ڕابردوودا زاڵ دەبێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هاوکاری هەمووان ئەوەیە کە دروستی دەکەن کەرکوک نموونهیهكه لە ئەزموونێکی سەرکەوتووی عێراقی".