ئوموتی تورکیا سەرکردایەتی یاری نێوان عێراق و بەحرەین دەکات

وەرزش
  • أمس, 15:35
  • +A -A

    کوێت - INA - عەبدولڕەحمان حەمید

    ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی ناوبژیوانانی جامی کەنداو ٢٦ هەڵبژاردەی خەلیل ئوموت میلەر، ناوبژیوانی تورکی بۆ سەرکردایەتیکردنی یارییەکەی عێراق و بەحرەین ڕاگەیاند.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لیژنەی ناوبژیوانانی 26ی کەنداو ئەرکی سەرکردایەتیکردنی یاری هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی  بەرامبەر هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین بە ناوبژیوانی تورکیا، خەلیل ئوموت میلەر پێسپێردرا، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە یەکەم یارییە کە ناوبژیوانی تورکیا سەرکردایەتی دەکات لە پاڵەوانێتییەکەدا”.

    یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد میوانداری یاریی نێوان عێراق و بەحرەین دەکات لە قۆناغی کۆمەڵەکانی کێبڕکێی جامی کەنداوی عەرەبی کەنداوی ٢٦.

    هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی سبه‌ی چوارشەممە لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد لە کوەیت، لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین بۆ پلەی یەکەم لە کۆمەڵەی دووی پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی کەنداوی عەرەبی ڕکابەری دەکات، کە تیایدا هەردوو هەڵبژاردە توانیان لە قۆناغی یەکەمی کەنداو سەرکەوتن بەدەست بهێنن ، کە عێراق بە گۆڵێکی یەمەنی بردەوە، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەحرەین سوپرایزێکی چاوەڕواننەکراوی کرد بە بردنەوەی به‌هه‌ڵبژارده‌ی سعودیە بە ئەنجامی 2-3.