کوێت - INA - عەبدولڕەحمان حەمید
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیمان، خیسوس کاساس، ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستی کردەوە کە یاری هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت.
کاساس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند "یاریی سبەی گرنگ و بەهێزە، چونکە هەردوو ههڵبژارده لە زۆر وردەکاریدا لەیەک دەچن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ههڵبژاردهی بەحرەین بەهێزە، بەڵام لێکۆڵینەوەمان کردووە وردەکاری یارییەکەی پێشووی بەرامبەر سعودیە و ئێمەش دەزانین چۆن لە بەرامبەریدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، یارییەکە بۆ هاندەران خۆش دەبێت، ئێمەش زۆر باش دەزانین کە پاڵەوانێتییە پاڵەپەستۆکراوەکان پێویستیان بە چاکبوونەوەی خێرا هەیە بۆ یاریزانەکان، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا کارمان لەسەر ئەوە کردووە.
لای خۆیەوە ڕێبین سۆلاقه یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕوونیکردەوە، یاریزانەکانمان بڕیاریانداوە یارییەکی باش بەرامبەر بەحرەین ئەنجامبدەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە کەمپی دۆحە زۆر سەرکەوتوو بوو.