بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دوو یاری لە چوارچێوەی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانێتی بیست و شەشەمی کەنداو کە لە کوێت ، ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٢٥ خولەکی پاش نیوەڕۆ، عومان و قەتەر لە یاریگای جابر موبارەک ئەلحەمەد ئەلسەباح یاری دهكهن، دواتر کاتژمێر ٨:٣٠ هەڵبژاردەی کوەیت و ئیمارات لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد ڕووبهڕووی یهكتر دهبنهوه.
چوار هەڵبژاردەی کۆمەڵەکە لە خاڵەکاندا یەکسانن، هەریەکەیان یەک خاڵیان هەیە، کە لە یاریی یەکەمی کوەیت و عومان بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون، هەروەها قەتەر و ئیماراتیش بە هەمان ئەنجام یەکسانبوون.