بەغدا - INA
تیمی راگهیاندنی حکومهت ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو پشووی فهرمییه بۆ پێکهاتەی مەسیحی.
حەیدەر مەجید وتەبێژی ڕاگەیاندنی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە، بیست و پێنجەمین و پێنجشەممە، بیست و شەشەمی مانگی کانوونی یەکەم، پشووەی فهرمییه بۆ براكانمان له مەسیحی لەسهرجهم دامودەزگاکانی حکومەتدا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پشوویه هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی عیسا مەسیح (درودی خوای لەسەر بێت) و بەپێی ئەوەی لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە و بە پشتبەستن بە یاسای پشووی فەرمی ژمارە (12ی ساڵی 2024)".