بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ناسر بوریتا وەزیری دەرەوەی مەغریب سەبارەت بە کردنەوەی هێڵی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێرداروه تێیدا، ڕایگەیاندووە، “قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ریباتی پایتهختی مهغریب لەگەڵ ناسر بوریتا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئهو وڵاته کۆبووەوە".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش روونكرایهوه كه، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا دانیشتنێکی گفتوگۆی دووقۆڵی ئەنجامدرا کە تیایدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانیان بۆ ئاستێکی زیاتر کرا، جگە لە تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، و لە گفتوگۆکردن لەسەر کردنەوەی هێڵی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا”.
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەشكرا كه، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و هەڵوێستە سیاسییەکانی تایبەت بەخۆی کرا، ئەمە جگە لەوەی تاوتوێی بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرا، هەروەها پێداچوونەوە بەو سەرکەوتنانەی کە بەدەستی هێنراون لەلایەن هەردوو وڵاتەوە".
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی مەغریب "پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراوی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، بەهۆی گرنگی کاتی دانانی دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دەربڕی".