بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕاسپارد پەلە بکات لە چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە لە دۆسیەکانی ڕەوانەکردن و جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی پەیوەست بە چالاکی هێڵی ئاسمانی عێراق و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان تۆمار کراون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕاسپارد پەلە بکات لە چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە لە دۆسیەکانی ڕەوانەکردن و جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی پەیوەست بە چالاکی هێڵی ئاسمانی عێراق و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان تۆمار کراون".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی لێپرسینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو لایەن و کەسانەی کە بەرپرسن لە پێشێلکاری و زیادەڕەوییەکان لە چوارچێوەی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە و زیانی بە سامانی گشتی گەیاندووە"، جەختی کردەوە لەسەر "کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارە و قەرزانەی کە لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیا و بریکار و نوسینگانەدایە کە گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە لە جێبەجێکردنی چالاکیەکانی کۆمپانیاکە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرەوپێشبردنی بەرنامەی حکومەت دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه سودانی "داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد پێداچوونەوە بەو گرێبەستانە بکەن کە لە فڕۆکەخانەکاندا ئەنجامدراون، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران و بەرزکردنەوەی ئاستی".