بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، دووپاتی کردەوە کە دەسەڵاتی دادوەری بەشێکی گرنگه لهسەقامگیری ئەمنی و دەستکەوتی خزمەتگوزارییە لە پارێزگای نەینەوا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بەدرەوە بڵاوکراوەتەوە، کە بهدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووه ، تێیدا هاتووە، “هادی عامری، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر لەگەڵ سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، دادوەر ڕائید حەمید کۆبووەتەوە ،ههروهها تاوتوێ پێداچوونەوەی بە کاری دادوەریدا كرا له نێوانیدا".
عامری سایشی "سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها ڕۆڵی گەورەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی دیموکراسی لە وڵات و پاراستنی مافی هاووڵاتیان کرد".
ههر به پێی راگهیندراوهكه عامری وتیشی: دەسەڵاتی دادوەری بەشێکی گرنگه له سەقامگیری ئەمنی و دەستکەوتی خزمەتگوزارییە لە پارێزگای نەینەوا.