بەغدا - INA
دەستەی ئەمینداری تۆڕی راگهیاندنی عێراقی، ئامادەیی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی پشتڕاستکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی ئەمینداران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووە “شاندێکی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی پێکهاتبوون لە سەرۆکی ئەنجومەنی، سائر غانمی ئەندامی ئەنجومەن ئەوسهم مەجید، ئەندامی ئەنجومەن ئیسلام سەعدی، و ئەندامی ئەنجومەن حەمەد دۆخی، سەردانی ئهمانهی بەغدایان کرد و لەگەڵ ئەمینداری ، عەمار موسا كازم ئهمینداری ئهمانهی بهغدا کۆبونەوە."
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندە سەردانکەرەکە پێداچوونەوەی بە دیدگای تۆڕی راگهیاندنی عێراقدا کرد لە هاوسەنگبوون لەگەڵ هەوڵە خزمەتگوزارییەکانی ئەمینداریەتی پایتەخت لە چوارچێوەی پرۆگرامی حکومەت وخزمەتگوزاری نیشتمانیدا، ئەمە جگە لەوەی تیشکیان خستە سەر پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و گەیاندنیان بە لایەنە بەرپرسیارەکان ڕێگایەک کە تۆڕەکە دەکاتە پەنجەرەی نیشتمان و ئاوێنەیەکی سافی ڕاستی، ئامادەیی تۆڕەکە نوێ دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئهمانهی بەغدا ستایشی گەورەی خۆی بۆ هەوڵەکانی تۆڕی راگهیاندنی عێراق بۆ بەردەوامبوون و ڕووماڵکردنی هەوڵەکانی شارەوانی پایتەخت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بەو شێوەیەی کە بەغدای پایتەخت شایەنی خۆیەتی.
جەختیشیکردەوە "رۆڵی ڕاگەیاندن بەگشتی و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەتایبەتی، بەو پێیەی ئەو ئاوێنەیە کە ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە پێشکەشیان دەکرێت".