بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر، باسی لە بارودۆخی گشتی وڵات و ئەو پێشکەوتنانەی کە حکومەت بەدەستی هێناوە لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییە كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووتر کۆدەبێتەوە بەڕێز عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە".
ههروهها لەکۆبوونەوەکەدا "تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و ئەو پێشکەوتنانە کرا، کە حکومەت بەدەستیهێناوە لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت، کە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە و خێراکردن لە گەشەی ئابووری وڵات".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و گۆڕەپانی سوریا و هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کرا، لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە جۆراوجۆرەکان.