بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، دووپاتی کردەوە کە عێراقی ئەمڕۆ عێراقی دوێنێ نییە، ئاماژەی بەوەشدا کە سنوورەکان بە باشی کۆنترۆڵ کراون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر لە بەیاننامەیەکدا – کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێدا هاتووه" لە چوارچێوەی گەشتە مەیدانییەکەیدا، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر، هادی عامری سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کرد بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکەدا”.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پلانە پەسەندکراوەکان لە میحوەرە جیاجیاکانی پارێزگاکەدا تاوتوێ کرا، بەتایبەتی ڕهوشی سنووری لەگەڵ سوریا، جگە لە جێگیرکردنی ئەمنی و سەربازی و ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نائاسایی.
عامری داوای لهفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حهشدی شهعبی كردووه بەردەوام بگەڕێن و هیچ شوێنێک بۆ دوژمن بەجێنەهێڵن".
ئاماژەی بەوەشکرد توانیمان هاوسەنگی و هەماهەنگییەکی بەرز لە نێوان دهزگا ئەمنییەکان دروستبکەین و ئەمەش لە هیچ سیستەمێکی ئەمنی ناوچەکەدا بوونی نییە.
عامری وتی" عێراقی ئەمڕۆ عێراقی دوێنێ نییە، سنوورەکانیش بە باشی کۆنتڕۆڵ کراون.