بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، خالد شاوانی وەزیری داد جهختی لهپاڵپشتی وەزارەت كردهوه بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دادوەری کە خزمەت بە هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک بکات بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - تێیدا هاتووە" خالید شاوانی وەزیری داد پێشوازی لە ڕیبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و یاڤوز حەمید و ئیبراهیم تەمیم، جێگرانی پارێزگاری کەرکووک وشاندی یاوهری کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی پارێزگای کەرکوک تاوتوێ کرا، لەوانە ئەم هەوڵانە دەدرێن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و زیاتر بههێزكردنی سەقامگیری و هاوکاری نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک.
ههروهها وەزیر ستایشی ڕۆڵی کاریگەری ئیدارەی خۆجێیی کەرکوکی کرد، ئاماژەی بەهەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و گیانی برایەتی لەنێو پێكهاتهكانی پارێزگاکەدا کرد، وجەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی وەزارەتی داد بە پشتگیری تەواو بۆ پارێزگاکە كردهوه لە ڕێگەی باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو كهلە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دادوەرییەوە پێشكێش دهكرێن لهپێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و گەرەنتیکردنی مافەکانیان.”
لهلای خۆیه ڕیبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و ئەندامانی شاندی یاوەری، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ وەزیری داد دەربڕیوە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەی کە پێشکەشی دەکات، ههروهها جەختیان لەوە کردووەتەوە کەئەم هەوڵانە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی سەقامگیری و چاندنی ڕۆحی برایەتی و هاوئاهەنگی لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا، کە بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر واقیعی پارێزگا و داهاتووەکەی هەیە."